كیا كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناو بانگه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2018 نویترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاره‌كانه‌وه، كه زۆر به‌شێوازێكی جوان و ناوازه دیزاینی كردووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێراكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای كیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كیا له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Cadenza" ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجراكێشانه دیزاین كرد و خسته بازاره‌كانه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت مۆدێله نوێكه‌ی ئۆتۆمبێلی كادێنزا دیزاینه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده جوان و سهرنجراكێشه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی زۆر خه‌ڵك و هه‌وادارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 290 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 33 هه‌زار و 290 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.