كچەكەی جاكی چان بەهۆی هاوڕەگەزبازییەوە بەڕەڵا كراوە


ماڵپەڕێكی هونەری ئاشكرای كردووە كە كچی ئەستێرەی جیهانیی "جاكی چان" رای گەیاندووە بەهۆی رەگەزبازییەوە، باوك و دایكی لە ماڵ دەریان كردووە و ئێستە بەڕەڵا بووە.

بەپێی ئەوەی پێگەكە ئاشكرای كردووە، ئیتا نیج كە كچی جاكی چانە و لە فەیسبووكەی رای گەیاندووە، لەبەرئەوەی باوك و دایكی رێی نادەن لەگەڵ هاوڕێكەی پێكەوە بژین كە هەردووكیان هاوڕەگەزبازن و ئاشقی یەكتر بوون، بۆیە ئێستە زیاتر لە ژێر پردەكاندا ژیان دەكەن.

ئیتا ئەوەشی راگەیاندووە، زۆر هەوڵیان داوە لە رێی پۆلیس یان نەخۆشخانە یاخۆ شوێنی بێنەوایان چارەسەری كێشەكەیان بكەن، بەڵام كەس ئامادە نەبووە گوێیان لێ بگرێ، تەنانەت هاوڕێكانی خۆیشیان ئێستە وەڵامی پێوەندییە تەلەفۆنییەكانیان نادەنەوە. بۆیە ئێستە بەتەواوی دۆخیان خراپ بووە.

دواتر ئیتا دەڵێ، من و هاوڕێكەم "ئاندی ئوسوم" یەكترمان خۆش دەوێ و ناتوانین بەبێ یەكتر بژین، زۆر لەوە دەترسم لە هاوڕێم دوورم بخەنەوە، چونكە لە خۆشەویستییەكی زۆر قووڵداین و دەیانەوێ لە یەكترمان دوور بخەنەوە. ئەوەشی گوت كە باوك و دایكی رقیان لە هاوڕەگەزبازی دەبێتەوە بۆیە لە ماڵەوە دەریان كردووە.

بەپێی "فەرفیش" تا ئێستە هونەرمەند جاكی چان ئامادە نەبووە لێدوان لەو رووداوە بدات.

چان كۆنگ سانگ ناوی راستینەیەتی و لە ناوەندی هونەریدا بە "جاكی چان" دەناسرێتەوە كە ئەستێرەیەكی زۆر ناوداری چین و دنیایە. لە ساڵی 1954 لە شاری هۆنگ كۆنگ لە دایك بووە. جیا لەوەی ئەكتەرێكی بواری ئەكشن و كۆمیدییە، هاوكات دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و هاوكات گۆرانیبێژیشە. لە ساڵی 1962ەوە كە ئەوكات زۆر منداڵ بووە، بەشداریی لە فیلمدا كردووە و تا ئێستە خاوەنی دەیان فیلمی سینەمایییە. ئەو جیا لە كاری هونەری، هاوكات پاڵەوانێكی زۆر ناوداری بواری "كۆنگ فو"یە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د


AM:10:08:03/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 5893 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌