رامز جه‌لال بۆ ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی ترسناكی ئاماده كردووه، بۆ یه‌كه‌م جار له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه ناو و پۆسته‌ری به‌رنامه‌كه‌ی بۆ ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد.
ڕامز جه‌لال پێشكه‌شكارێكی ناسراوی میسرییه، هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك به‌رنامه‌ی كامێرای شاراوه به شێوازی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌وادار و میوانه به‌شداره‌كانی ده‌ترسێنێت و تووشی شۆكیان ده‌كات، به‌رنامه‌كه‌شی بووه‌ته یه‌كێك له پڕبینه‌رترین به‌رنامه‌كانی ڕه‌مه‌زان و له دنیادا ته‌ماشای ده‌كرێت.
ئه‌مساڵیش له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه، ناو و پۆسته‌ری به‌رنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌مجاره ناوی "رامز تحت الصفر" بوو، به‌ڵام دیار نییه به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداره‌كانی ده‌ترسێنێت و كێی بانگ كردووه.
هه‌موو ساڵێك چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی جیهانیش بانگ ده‌كاته به‌رنامه‌كه‌ی و ده‌یانترسێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی پار شاهرۆخانی ئه‌كته‌ری ناسراوی هیندی بانگ كرد و له زووه‌وه ڕێكلامی بۆ ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچی له‌باره‌ی میوانداریكردنی كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ نه‌دركاندووه.