سۆدا‌ی نان دروست كردن له هه‌موو ماڵێك هه‌یه و یه‌كێكه له باشترین پێكهاته ته‌ندروستییه گرنگه‌كان له دنیا، به به‌رده‌وامی خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن بۆ جۆره‌ها بواری خوارده‌مه‌نی و ته‌ندروستی، جیا له‌و سوودانه‌ی كه تا ئێسته زانیوتانه سۆدا سوودێكی سیحری هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی قژ و له‌ناوبردنی كه‌چه‌ڵی و ڕێگری له قژ وه‌رین، پێچه‌وانه‌ی شامپۆ كیمیاییه پڕ له ژه‌هره‌كان.
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێ له ته‌واوی ماده كیمیایییه‌كان دوور بكه‌ویته‌وه، كه پڕن له پێكهاته‌ی زیانبه‌خش، ده‌توانی
سۆدا تاقی بكه‌یته‌وه بۆ قژت، چونكه پێكهاته‌یه‌كی سروشتییه و هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی به‌دوای خۆی دا ناهێنێت، باشترین چاره‌سه‌ریشه بۆ به‌هێزكردنی قژ و نه‌هێشتنی كه‌چه‌ڵی و قژوه‌رین.
كه‌وچكێكی گه‌وره سۆدا بكه‌نه ناو سێ په‌رداخ ئاوه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكه‌ن، تا گیراوه‌یه‌كی نیمچه شلی لێ دروست ده‌بێ، ئه‌و گیراوه‌یه به‌سه‌ر سه‌ر و قژتان بڵاو بكه‌نه‌وه و مه‌ساجی سه‌رتانی پێ بكه‌ن، لێی بگه‌ڕێ تا ماوه‌ی سێ خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه، ئنجا به ئاوی گه‌رم سه‌ر و قژتان بشۆن.
هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌نه‌وه، له ماوه‌ی مانگێك به ته‌واوی هه‌ست به نه‌مانی شوێنی كه‌چه‌ڵی و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، كه قژی لێ كه‌مبووه‌ته‌وه و ته‌نك بووه، چونكه به‌م گیراوه‌یه قژ به‌هێز ده‌بێ و خێرا گه‌شه ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه، وا ده‌كات ته‌نكی قژ و كه‌چه‌ڵی نه‌مێنێت و به یه‌كجاری له‌ناو بچێ.