كۆمپانیای لێگزس نوێترین ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی سه‌رنجڕاكێشانه دیزاینیان كردووه و هێزێكی زۆریشیان بۆ داناوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لێگزس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لێگزس له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Lexus ES" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 268 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 38 هه‌زار و 950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.