فیلمى كوردى "ئامین" له ده‌رهێنانى نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى كورد بافڵ سه‌رهه‌نگ، له‌ناو فیلمى ده‌رهێنه‌رانى فیلمه جیهانییه‌كان له به‌شه جیاوازه‌كانى فێستیڤاڵى كانى جیهانى هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن بۆ نمایشكردن.
ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تاى رۆژانى ده‌سپێكى ئه‌و فێستیڤاڵه و نمایشكردنى چالاكییه‌كانى، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به"وشه"ى راگه‌یاند: خۆشحاڵم شانبه‌شانى فیلمى ده‌رهێنه‌رانى جیهانى له وڵاتانى جیاواز فیلمه‌كه‌مان فیلمى "ئامین" هاتووه‌ته ه9ه‌ڵبژاردن بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵى جیهانى كان له فڕه‌نسا له به‌شىshort corner ، له‌گه‌ڵ ستۆدیۆى یاد میدیا له هۆڵه‌ندا هه‌ڵساوین به‌به‌رهه‌مهێنانى یه‌كه‌م كورته فیلمى كوردى.
ئه‌و فیلمه چیرۆكه‌كه‌ى باس له خۆشه‌ویستى دوو گه‌نج ده‌كات كه له وڵاتی خۆیان ئاواره بوونه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، دواى نیشه‌جێبوونیان له هۆڵه‌ندا، له‌به‌ر سه‌ختى گوزه‌رانى ژیان و نه‌بوونى كار، تێكه‌ڵ بوون به‌خه‌ڵكى توندڕه‌و و بیروباوه‌ڕیان ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و تیرۆر ده‌ڕۆن، ئه‌و فیلمه له نووسین و ده‌رهێنانى منه‌و چه‌ندان ئه‌كته‌رى ناودارى هۆڵه‌ندى وه‌ك مایكل كۆنینگس و سۆهراب بایات به‌شدارن تێیدا.
چه‌ند ڕۆژێكه فێستیڤاڵى كان ده‌ستى پێ كردووه و به‌رهه‌مه‌كانى له به‌شه جیاوازه‌كان نمایش ده‌كرێ. به‌ئاماده‌بوونى خۆم له به‌شى كورته فیلم له 12/5 فیلمه‌كه‌مان نمایش ده‌كرێت، له به‌شى short corner, Cannes film festival 2018 ، خۆیشم له 12ى مانگه‌وه له‌وێ ده‌بم.
شایه‌نى باسه فێستیڤاڵى كانى سینه‌مایی رۆژى سێشه‌م هه‌شتى ئایار ده‌ستى به‌نمایشكردنى چالاكییه‌كانى كردووه. ئه‌و خوله‌ى خولى 71یه‌تى و له شارى كان ساز ده‌كرێت له فڕه‌نسا. ئه‌و فێستیڤاڵه كۆنترین فێستیڤاڵى تایبه‌ت به‌فیلمه و له ساڵى 1946ه‌وه به‌به‌رده‌وامى ساز ده‌كرێت، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى تر له نمایشكردنى فیلمى everybody knowsى ئه‌سغه‌ر فه‌رهادى ده‌رهێنه‌رى ناسراوى ئێرانى نمایشه‌كانى ده‌ستى پێ كرد .
كیت بلانشیت هونه‌رمه‌ندى ناسراوى ئوسترالى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دادوه‌رى ئه‌و فێستیڤاڵه‌یه .
فێستیڤاڵی كان به‌هه‌مانشێوه‌ى ساڵى ڕابردوو ئه‌مساڵ خولى دووه‌م خه‌ڵاتى ڕه‌خنه‌گرى رێكده‌خات و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دادوه‌رى له ناسراوترین ڕه‌خنه‌گره جیهانییه‌كان پێكهاتوون .
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى.