له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی كۆنی نانسی عه‌جره‌م گۆرانیبێژی لوبنانی بڵاو كرایه‌وه، كه هی 21 ساڵ به‌ر له ئێسته‌یه و شێوه‌ی نانسی به ته‌واوی جیاوازه تێیدا.
چه‌ند ڕۆژێكه وێنه‌یه‌كی نانسی كه به‌شداری له ئاهه‌نگێكی شه‌وانه‌دا كردووه بڵاو بووه‌وه، كه گوایه هی ساڵی 1996 بووه و له كاتی گۆرانیگوتندا وێنه‌ی گیراوه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش ته‌واو ده‌نگی داوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی و هه‌وادارانی تووشی سه‌رسامی كردووه، چونكه ئێسته به ته‌واوی شێوه‌ی گۆڕاوه و بووه‌ته كه‌سێكی تر له‌چاو ئه‌و كاته‌یدا.
نانسی نه‌بیل عه‌جره‌م له ساڵى 1983 له یه‌كێك له خێزانه كریستیانـه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌جره‌فـی له به‌یرووتـی پایته‌ختی لبنان له‌دایكبووه، نانسی گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بـی لبنانـییه، له ده‌ستپێكی كاره‌كانی نانسی به گۆرانییه‌كانی "أخاصمك ئا" و "یا سلام" وه "یا ونص" به دنیا ناسێنرا، نانسی دووجار خه‌ڵاتی مۆسیقای جیهانیی (World Music Award) ی به‌ده‌ست هێناوه.
نانسی جگه له كاری گۆرانیچڕین، كاری ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه وه‌ك لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل و به‌رنامه‌ی "زه ڤۆیس" كیدسی عه‌ره‌بی، خاوه‌نی زیاتر له 10 ئه‌لبوومه، جگه له بوونی ده‌یان كلیپ و گۆرانی سنگڵ.