وه‌ك هه‌ر ساڵێكی تر، ده‌ركه‌وتنی ئیشواریا ڕای ناسراو به شاژنی بۆڵیوود، به دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێش و كراسه تایبه‌ت و ناوازه‌كه‌یه‌وه توانی سه‌رنجی ته‌واوی به‌شداربووانی فێستیڤاڵی كان بۆ لای خۆی ڕاكێشێت.
ئیشواریا ڕای ئه‌كته‌ری هیندی ناسراو به شاژنی بۆڵیوود، ئه‌مساڵیش به‌شداری له فێستیڤاڵی كان له شاری كانی فڕه‌نسا كرد، تێیدا به جلێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه‌وه هاته به‌رده‌م چاوی كامێرا‌كان كه به جوانترین و ڕازاوه‌ترین ژنی به‌شداربوو ناوی ده‌ركرد.
ساڵانه ئیشواریا به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه ده‌كات، وه‌ك ئه‌كته‌رێكی لێهاتوو و زیره‌ك بۆ چه‌ند بوارێكی جیاواز دێته هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوانییه‌كه‌ی به‌ناو خه‌ڵكدا وا بڵاو ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز له‌یاد نه‌كرێت.
ساڵی پار به كراسێكی شینه‌وه ده‌ركه‌وت، كه هه‌موو هه‌وادارانی پێیان وابوو زۆر له ته‌مه‌نی خۆی بچووكتر ده‌ركه‌وتووه و جوانی و ناسكییه‌كی ناوازه‌ی پێ به‌خشیبوو.
ئه‌مساڵیش به كراسێكی ڕه‌نگ تێكه‌ڵ له شێوه‌ی تاوس به‌شداری كرد و دووباره جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی بووه‌وه به جێی باسی میدیاكان و هه‌واداره‌كانی.
"ئیشواریا رای" ئه‌كته‌رێكی لێهاتوو شاجوانی ساڵی 1994ی هیند بووه، له ساڵی 1973 له شاری كارناتاكای هیند له دایك بووه و كۆلیجی ئه‌ندازیاری بیناسازیی ته‌واو كردووه، له ساڵی 1997دا بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وتووه و تا ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 40 فیلمی بۆڵیووده، به جوانترین خاتوونه ئه‌كته‌ری بۆڵیوود دانراوه، بۆیه ناسناوی شاژنی بۆڵیوودیان پێ به‌خشیوه، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ "ئیبهیشیك باجان" ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناودار كردووه كه ده‌كاته كوڕی "ئه‌میتاب باجان" ئه‌ستێره و مامۆستای هونه‌ری فیلمی هیندی.