چه‌ند سه‌عاتێك دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی دینا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی به مره‌كه‌بی ده‌نگدان مۆری كردبوو، تووشی به‌ڵایه‌ك بوو.
دینای گۆرانیبێژ دوێنێ شه‌موو له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له سناپچات بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌نگی داوه و نوێنه‌ری متمانه پێكراوی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژاردووه، بۆ ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی ده‌ستی خۆی دانابوو كه په‌نجه‌ی به مره‌كه‌ب ڕه‌نگ كردبوو.
به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك له ده‌نگدانه‌كه‌ی، هه‌ر له سناپچات وێنه‌ی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی دانا، كه نینۆكه ده‌ستكرده‌كه‌ی لێ بووه‌وه و نینۆكی ڕاستی خۆیشی بڕیبوو و ده‌ستی بریندار كردبوو، به‌مه‌ش هه‌وادارانی قسه‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كرد و پێیان وایه ده‌نگه‌كه‌ی بووه‌ته به‌ڵایه‌ك بۆ ته‌ندروستی ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپی گۆرانییه، به‌م دواییانه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه كه "شای وڵات" ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یا زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیر چووه‌ته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.