ئاژانسی هه‌واڵی چین بڵاوی كرده‌وه، كۆماری چینی میلی و گه‌وره دیزاینه‌ران و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه، پلانیان داناوه بۆ ساڵی 2022 گه‌وره‌ترین فڕۆكه له مێژووی مرۆڤایه‌تی له جۆری ئه‌ی جی 600 بخه‌نه خزمه‌ت كردنه‌وه.
ئاژانسه‌كه له زاری گه‌وره دیزاینه‌ری چین "هوانگ لینگكای" بڵاوی كرده‌وه، دوای یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌ركه‌وتوو له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ڕابردوو، پلانمان داناوه گه‌شتی دووه‌م له ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ له شاری تشوهای بۆ شاری جینگمن ئه‌نجام بده‌ین.
زیاتر گوتی، دوای ئه‌و گه‌شته له كاتێكی تری ئه‌مساڵ فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر ئاو تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و فڕۆكه‌یه هه‌م له‌سه‌ر وشكایی ده‌توانێ بفڕێ، هه‌م له‌سه‌ر ئاو توانیه‌كی زۆر به‌هێز و باشی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌یش له كۆگای گه‌وره‌ی ئاو له شاری جینگمن ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌ی جی 600 گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی ئاو و وشكانییه له جیهان، ئامانجی سه‌ره‌كی له دروستكردنی به‌كارهێنانیه‌تیی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕزگاركردنی ناو ده‌ریا و سووتانی دارستانه‌كان، ئه‌و توانایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رزی شه‌پۆلی ده‌ریا به‌رزتر بێ له دوو مه‌تریش ده‌توانێ، له‌سه‌ر ئاویش بنیشێته‌وه و دووباره بفڕێته‌وه.
ده‌مانه‌وێ دوای تاقیكردنه‌وه‌كان بڕوانامه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی وڵاتی چین له ساڵی 2021 وه‌ربگرین و 2022یش فڕۆكه‌كه ده‌خرێته خزمه‌ته‌وه.