گووگڵ كه كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی جیهانییه بۆ ساڵی 2018 نوێترین لاپتۆپی خسته بازاره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م لاپتۆپه به یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین لاپ‌تۆپ داده‌نرێت له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی كۆمپانیای گووگڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای گووگڵ بۆ ساڵی 2018 لاپتۆپێكی نوێی دروست كرد و خسته‌یه بازاره‌كانی دنیاوه كه ئه‌م لاپتۆپه نوێیه‌ی به‌شێوازێكی زۆر ناوازه و جوان دیزاین كردووه و هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، بۆیه به ركابه‌ری لاپتۆپه‌كانی تری دنیا داده‌نرێت.
كۆمپانیای گووگڵ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م لاپتۆپه نوێیه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، لاپتۆپه نوێكه ناونراوه گووگڵ پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی به كۆرای i5 و i7 كار ده‌كات كه به باشترین پرۆسێسه‌ر داده‌رێت له دنیادا، كه ئه‌مه وای كردووه هێزێكی زۆری هه‌بێت بۆ كاركردن، جگه له‌وه‌یش رامی 16 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی مۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 12.3 ئینج و روونییه‌كه‌ی 1600 به 2400 كارده‌كات.
كۆمپانیاكه درباره‌ی نرخی ئه‌م لاپتۆپه نوێیه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و ده‌ڵێت، چونكه ئه‌م ئامێره نوێیه‌ی گووگڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه و دیزاینی جوانی بۆ كراوه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.