كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڕیاری دا كه بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له به‌هێزترین و باشترین به‌رهه‌مه‌كانی بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌ویش شاشه‌یه‌كی ئۆفیسه كه تێیدا چه‌ندان ئه‌رك و فرمان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌نیازه بۆ ساڵی 2019 نوێترین شاشه‌ی ئۆفیس به هێزێكی زۆر و دیزاینێكی جیاواز بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك مایكرۆسۆفت روونی كردووه‌ته‌وه ئه‌م شاشه‌یه توانای هه‌ڵگرتنی داتاكانی هه‌یه و میمۆری ناوه‌كی بۆ دانراوه كه ده‌توانی له‌ناویدا هه‌موو زانیارییه‌كان هه‌ڵگریت و كه‌ی بته‌وێت په‌خشی بكه‌ی، هه‌روه‌ها شاشه‌كه وه‌ك ده‌بینرێت شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 50.0 ئینج له‌گه‌ڵیدا كوالێتی 4K بۆ دانراوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانیت وینه‌كان و ڤیدیۆكانت به شێوازێكی جوان پێیشان بده‌یت.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆژی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆییه‌وه بینی.