بەرشەلۆنە ئەم بەرگریكارەی دەوێ

:: PM:12:53:16/05/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خوازیارە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بتوانێ گرێبەست لەگەڵ كلیمنت لانگلێی بەرگریكاری فڕەنسی و یانەی سڤیلییە ئیمزا بكات.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە و دەستەی كارگێڕی یانەكە بە ئاستی هەردوو بەرگریكاری تیپەكەیان تۆماس ڤێرمایلین و یاری مینا رازی نین و هەوڵ دەدەن بەرگریكارێكی دیكە بۆ هاوكاریكردنی گیرارد پیكێ و ساموێل ئۆمتیتی بدۆزنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە بەرپرسانی یانەكە لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا هەوڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ لانگلێ بدەن.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لانگلێ لەگەڵ یانەی سڤیلییە برێتییە لە 30 ملیۆن یۆرۆ، ئەم بڕە پارەیەش نرخێكی باشە بۆ یانەی بەرشەلۆنە تا بەفەرمی بیباتە نێو یاریگەی كامپ نووەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م