به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئالووده‌بوون پێیه‌وه، چوار ئه‌ستێره‌ی ناسراوی تورك سزای گرتنیان به پێی ڕێژه‌ی تاوانه‌كه‌یان بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه‌ش ههوادارهكانیانی تووشی شۆك كرد.
دوێنێ چوارشه‌م میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه چوار ئه‌ستێره‌ی ناسراوی توركیا به هۆی به‌كارهێنان و ئالووده‌بوونیان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراون، سزاكه‌شیان به پێی جۆری تاوانه‌كه‌یان گۆڕاوه.
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ش هه‌ریه‌ك له شاتای ئۆلسۆی ناسراو به سارپ له درامای "له ناوه‌وه"، هه‌روه‌ها جیزام كاراجا، یوسف ئاكگۆن و جینك ئارینی گۆرانیبێژ بوون.
سزاكانیش بۆ جینك ئارین گۆرانیبێژ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ گرتن بوو، هه‌روه‌ها بۆ سێ ئه‌كته‌ره‌كه‌ش هه‌ر یه‌كێكیان چوار ساڵ و دوو مانگ گرتن بوو.
ئه‌و ئه‌ستێرانه له‌پێناو مانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و ناوبانگیان تا ئێسته نكۆڵی له‌و تاوانانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دادگای توركیا سووره له‌سه‌ر سزادانه‌كه‌یان و به‌ڵگه‌ی ته‌واوی بۆ سه‌لماندی ئه‌و هه‌واڵه‌ش پێیه، بۆیه له نزیكترین كاتدا سزاكانیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.