دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌م، لە گەڕەكی واستی ڕۆژئاواى شاری كەركووك منداڵێكی پێنج ساڵان به‌كوژراوى ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئایار بكوژانى ده‌ستگیر ده‌كرێن و دان به تاوانه‌كه ده‌نێن، پۆلیسى كه‌ركووكیش، زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى منداڵه پێنج ساڵانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی پۆلیسی شارى کەرکووک ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئایار، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پۆلیس توانیوویه‌تى کەسێک لەسەر ڕووداوى كوشتنى منداڵه‌كه‌ى کەرکووک ده‌ستگیر بكات و تاوانباریش دان بەتاوانەکەیدا بنێت.
داوى ئه‌وه‌ى دوێنێ لە گەڕەكی واستی ڕۆژئاواى شاری كەركووك منداڵێكی پێنج ساڵان لە لایەن مێرد منداڵێكی دراوسێیانەوە بە هاوكاری هاوڕێیەكی دەڕفێندرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر و دواتریش بە حەبل دەیخنکێنن.
ئەفراسیاو کامیل، گوتیشی، ئەوكه‌سه‌ى دەستگیرکراوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، كه کوڕێکی هاوڕێشی هاوشێوەی تەمەنی خۆی لەگەڵی بەشدار بووە، بەڵام ئەو دەستگیرنەکراوە و تا ئێسته‌یش گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
هه‌ردوو مێر منداڵه‌كه دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ئەو منداڵە ئەویش هاوار دەکات، بۆئەوەی ئاشکرا نەبن ئەوانیش بە پەت دەیخنکێنن، ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە پێشبینی ئەوەی نەکردووە، دەستگیربکرێت، بۆیە ڕاینەکردووە و دوای پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری ئەو کارەیان ئەنجامداوە.
به گوته‌ى گوته‌بێژى پۆلیس، "دوای ئەنجامدانی تاوانەكەیش ئەو مێرد منداڵە دەچێتە ماڵەكە و پێیان ڕادەگەیەنێت كە وا كوڕەكەیان كە ناو (عزام هومامه)، لە لایەن چوار كەسەوە ڕفێندراوە بەڵام دواتر دەردەكەوێت كە خۆی ئەو كارەی كردووە.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ته‌ناهیی شاری كه‌ركووك به ته‌واوه‌تی تێكچووه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی كوشتن و دزین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له شارى كه‌ركووك 12 جۆر له هێزى ته‌نهایى هه‌یه، له‌و ژماریه 8 هێزیان هێزى میلیشایى شیعین.