تۆیۆتا كۆمپانیای زەبەلاحی ژاپۆنی، لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا كە بە ناوی Toyota C-HR شێوە و دیزاینێكی تایبەت و سەرنجڕاكێشی بەكار هێناوە، پێیان وایە لە ساڵی 2017دا فرۆشێكی زۆری دەبێت و كێبەركێی زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەكانی تری دنیا دەكات.
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی تۆیۆتا قەبارەی لە پڕادۆ كەمێك بچووكترە، واتا لە قەبارەی X6ی BMW نزیكە، قەبارەی بزوێنەرەكەی 2.0 لیترە و چوار پستۆنە. چوار دەرگەی هەیە و سێ پلەی تایبەتمەندی هەیە، فوول، نیو و نمرە دوو.
بەرزیی ئۆتۆمبێلەكە 156.5 سانتیمەترە و پانییەكەی 179.5 سانتیمەتر و درێژییەكەی 436 سانتیمەترە. نۆ ڕەنگی هەیە: سپی، سلڤەر، رەساسی، خۆڵەمێشی، خۆڵەمێشی تۆخ، ڕەش، سوور، شین و قاوەیی.
نرخەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە 26 هەزار دۆلار دەست پێ دەكات تا دەگاتە 35 هەزار دۆلار.
سەرچاوە: toyota، netcarshow