بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر شاشهیهكهی كۆمپیوته‌ری دروست كرد كه به سیسته‌می HDR و G-Sync و 4K كار ده‌كات و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داناوه و به دیزاینێكی سه‌رسامكه‌ر دروستی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له دنیادا شاشهیهكهی كۆمپیوته‌ری دروست كرد كه به‌سیسته‌می HDR و G-Sync و 4K كار ده‌كات، كه ئه‌م شاشه‌یه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گهیمیگ و رێژه‌یه‌كی زۆر فرۆشی هه‌یه و ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كانی تر پێوه‌ندیدار بكرێت به‌مه‌رجێك كه‌یسی كۆمپیوته‌ره‌كه تایبه‌ت بێت به گه‌یمینگ، هه‌روه‌ها به‌هۆی سیسته‌مه به‌هێز و شاشه گه‌وره‌كه‌ی نرخی شاشه‌كه ده‌گات به دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌یسه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای به‌هێز و ناوازه كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن"ستان شی" له شاری سینچوو له تایوان دامه‌زراوه كه ئێسته ئه‌یسه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و به‌رهه‌مه تهكنهلۆژییهكانیشی به هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و ساڵانه‌ش به‌رهه‌می به‌هێز دروست ده‌كات.