☰ بەشەکان
×
ناوخۆ
دەرەوە
ئابووری
راپۆرت
چاوپێکەوتن
ڤیدیۆ
وتار
کۆمەڵایەتی
کولتوور
تەندروستی
هەمەرەنگ
ئەرشیڤ
گەنجێك شۆڕشی چاندنی بەڕووی دەست پێ كرد
::
PM:02:30:22/05/2018
گەنجێكی دانیشتووی شارۆكەی سۆران وەك خۆی دەڵێت، شۆڕشی چاندنی بە ڕووی لە كوردستان دەست پێ كردووە و بە قسەی خۆی زیاتر لە 600 دانە بە ڕووی لە سنووری پارێزگای هەولێر چاندووە.
عومەر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەڕوو چاندن بۆ "وشە" گوتی، شۆڕشی چاندنی بەڕوومان لە شارەدێی حاجی ئۆمەران تا سۆران و سیدەكان و هەولێر دەست پێ كردووە و لە رۆخی رێی سەرەكی زیاتر لە 600 دانە بە ڕوومان چاندووە.
ڕوونی كردەوە كە ئامانج لەو كارە هاندانی خەڵكە بە گرنگیدان بە سەوزایی و تێك نەدانی ژینگە و نەبڕینی داری تەڕ بە تایبەت دار بەڕوو لە وەرزی سەرمادا، هەروەها مەبەست لەم شۆرشی بەروو چاندنە گرنگیدانە بە بووژانەوەی ژینگە و زیادكردنی رووەكی خۆرسكە.
عومەر عەبدوڵا لەبەر چەند هۆكارێك چاندنی داری بەڕووی هەڵبژاردووە، وەك خۆی دەڵێ، بەڕوو دارێكی دێمە و پێویستی زۆر بە ئاو نییە هاوكات خەرجی كەمە و تەنیا كۆكردنەوەی بەروو لە وەرزی پایزدا بەسە و هیچ خەرجییەكی تری ناوێ سەرباری ئەوەی سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
ئەو گەنجە خەون بە بینینی دەوروبەری شاری هەولێر و گشت شارەكانی كوردستانە دەبینێت ئەگەر بە پشتێنەی سەوزایی و بەداری شاخەكانی كوردستان سەوز پۆش و دەورە درابێ. كە پێی وایە ئەمەیش زۆر گران و قورس نییە.
هاوكات عەبدولقادر ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان بە "وشە"ی راگەیاند، رێزلێنانمان پێشكەش بە عومەر عەبدوڵا كرد كە گەنجێگی خۆنەویست و هاورێ ژینگەیە لە دەڤەرەكەمان.
عومەر عەبدوڵا برادۆستی لەدایكبووی ساڵی 1983 و دانیشتووی شارۆكەی سۆرانە، خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە ئیسلامییەكان لە زانكۆی بینگۆڵی توركیا، خێزاندارە كوڕێك و كچێكی هەیە.
سیدەكان/ موڕشید برادۆستی
22
وشە -
سهرخێڵ هاشم
میدیا عێراقییەكان: خانمە بلۆگەرێكی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا
زانا هۆڵەندییەكە بە پێشبینییەكی جیاواز گەڕایەوە و هۆشداری دەدات
زۆرترین خوێنراو
مانگێک
هەفتەیەک
٢٤ کاتژمێر
میدیا عێراقییەكان: خانمە بلۆگەرێكی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا
زانا هۆڵەندییەكە بە پێشبینییەكی جیاواز گەڕایەوە و هۆشداری دەدات
پیاوان بە ماچی بەیانیان تەمەنیان درێژ دەبێت
میدیا عێراقییەكان: خانمە بلۆگەرێكی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا
گۆرانیبێژێك لهسهر تهختهی شانۆ دهكهوێ و گیان له دهست دهدات
بەپێی ئایەتێكی قورئان بوومەلەرزە بەڕێوەیە
میدیا عێراقییەكان: خانمە بلۆگەرێكی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا
ژنێكی عێراقی: تا لەگەڵ بەرپرسان نەخەویت ناگەیت بە پارە
بۆ ئەوەی مێردەكەی ژنی تر نەهێنێت سپلیتكوژی كرد