نانسی عەجرەم بەمشێوه‌یه‌ یادی لەدایكبوونی كردەوە

:: PM:10:16:22/05/2018 ‌
خانمە گۆرانی بێژی بەناوبانگی عەرەبى لبنانى، نانسی عەجرەم یادی لەدایكبوونی لەگەڵ هاوسەرەكەی كردەوە و بەو بۆنەیەوە چەند وێنەیەكی نوێی خۆیشی لە ئینستاگرام له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى بڵاو كرده‌وه‌.

نانسی عەجرەم هەر بەبۆنەی ڕۆژی لە دایكبوونی نوێترین كلیپی خۆی بەناوی (ومعاك)ە لەكەناڵی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاو كردەوە كە هەتا ئێسته‌ زیاتر لە 6,872,127 ملیۆن بینەری هەبووە.

نانسی نەبیل عەجرەم لە 16ی ئایاری ساڵى 1983 لە یەکێک لە خێزانە کریستیانییەکان لە ناوچەی ئەجرەفی لە بەیرووتی پایتەختی لبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبی لبنانییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ئا) و (یاسلام) وە (ئاونص) بەدنیا ناسێنرا، نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای دنیایى (World Music Award)ی بەدەستھێناوە، نانسی جگە لەکاری گۆرانی چڕین، کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی زه‌ڤۆیس.





وشە - محەمەد میران