بەفەرمی راهێنەری یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند دیاری كرا

:: AM:10:23:23/05/2018 ‌

یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی لوسیین ڤاڤری سویسڕی و راهێنەری پێشووی یانەی نیسی فڕەنسی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی لە شوێنی پیتەر شتوگەر دیاری كرد.

ماڵپەڕی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند ئاشكرای كرد كە ڤاڤری بۆ ماوەی 2 وەرز تا ساڵی 2020 ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان دەكات.

ڤاڤری پێشتر لە خولی ئەڵمانیا كاری راهێنەرایەتی كردووە و بۆ ماوەیەكی درێژ راهێنەری هەردوو یانەی هێرتا بەرلین و بڕووسیا
مونشنگلادباخ بووە.

ڤاڤری چەند رۆژێك پێش ئێستا دەست لەكار كێشانەوەی پێشكەش بە دەستەی كارگێڕی یانەی نیسی فڕەنسی كردبوو دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند رێككەوتبوو بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەكەیان بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م