چێڵسی خۆی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ لیڤاندۆفیسكی ئامادە دەكات

:: AM:10:54:23/05/2018 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستكردنی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خستۆتە كارەكانی وەرزی داهاتووی و بۆ ئەم كارەش پارەیەكی زەبەلاحی ئامادە كردووە.

رۆژنامەی (تەلیگراف)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی چێڵسی پێیانوایە لیڤاندۆفیسكی باشترین بژاردە دەبێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی دییگۆ كۆستای هێرشبەی ئیسپانی كە لە سەرەتای وەرزی رابردوودا یانەكەیان جێهێشت و هەروەها هێرشبەرە نوێیەكەشیان ئەلڤارۆ مۆراتا نەیتوانی شوێنەكەی پڕ بكاتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: یانەی چێڵسی چانسی گرێبەستكردنی لەگەڵ لیڤاندۆفیسكی زیاتر بە بەراورد لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەو مەرجەی یانەی بایرن میونشن رێگەی پێ بدات لە هاوینی داهاتوو ریزی یانەكەیان جێبێڵێ.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە ئەگەر گرێبەستەكە سەركەوتوو بێت ئەوا هاتنی لیڤاندۆفیسكی بۆ یانەی چێڵسی بڕی 100 ملیۆن پاوەن دەكەوێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م