كۆمپانیای دیزنی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵده‌ستیت به دروستكردنی رۆبۆتێك كه ده‌توانێت یاری سێرك ئه‌نجام بدات و چه‌ندان جووڵه‌ی خۆفرێدان بۆ دواوه ئه‌نجام بدات له یه‌ك بازدا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و رۆبۆته‌ی كۆمپانیای دیزنی ده‌كات كه بۆ یاری سێرك دروستیان كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای دیزنی رۆبۆتێكی دروست كرد كه تایبه‌ته به ئه‌نجامدانی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی جوومناستیكی وه‌ك خۆفرێدان بۆ دواوه له به‌رزی 19.6 پێ كه ده‌كاته شه‌ش مه‌تر به‌رز، كۆمپانیاكه ناویان له‌و رۆبۆته ناوه "Stickman" واته پیاوی چیلكه‌داری، كه ئه‌م ستیكمانه ده‌توانێت سێ خۆفرێدان بۆ دواوه ئه‌نجام بدات له یه‌ك بازدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی دیزاین و شێوازی دروستكردنی ئه‌م رۆبۆته‌یان چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، وه‌ك ناوه‌كه‌ی كه به‌پیاوی چیلكه‌دار ناونراوه ئه‌م رۆبۆته له‌سه‌ر دیزاینی ناوه‌كه‌یه‌وه دروست كرا‌و كه رۆبۆتێكی ئاسنینه و به شێوازێكی درێژ و رێك دروست كراوه و ته‌نیا بۆ یاری سێركی به‌كاری دێنن.
كۆمپانیای دیزنی ۆڵد به یه‌كێك له زۆرترین به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی وێنه جوڵاوه "Animation" داده‌نرێت له دنیادا، كه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی فیلمی كارتۆنی بۆ ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك "میكی ماوس، به‌گز به‌نی، دافی ده‌ك، تاز و توویتی" و چه‌ندان كه‌ساییه‌تی تر به‌ناوبانگ، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1932 له‌لایه‌ن "واڵت دیزنی و ڕۆی دیزنی" كه برا بوون و به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كۆمپانیایه‌یان دامه‌زراند، كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له هه‌ره كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی فیلم و وێنه‌ی جوڵاو "Animation" له دنیادا.