كۆمپانیای سامسۆنگ به‌نیازه بۆ مانگی ئاب یه‌كێك له به‌هێزترین و باشترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئه‌م كاتژمێره نوێیه به سیسته‌مێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروست ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاتژمێری زیره‌كی سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، سامسۆنگ به‌نیازه بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ نوێترین كاتژمێری زیره‌كی به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌وه دروست بكات و بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، وه‌ك سامسۆنگ روونی كردووه‌ته‌وه ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه به سیسته‌مێكی به‌هێز دروست ده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داده‌نرێت كه تا ئێسته بۆ هیچ كاتژمێرێك دانه‌نرابێت.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه به‌نیازه ناوی كاتژمێره زیره‌كه‌كه بنێت "Gear S4" و بڕیار وایه یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین شاشه‌ی بۆ دابنێت كه شاشەکەی ده‌گاته 42 ملیمه‌تر، هه‌روه‌ها لەبارەی نرخەکەیشی
کۆمپانیا هێمای بۆ ئەوە کردووە، کە نرخی دەگات به 475 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور له یه‌كی مانگی ئاداری ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایل و كامێرا و چه‌ندان ئامێری ناوازه‌ی تر، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووره، كه بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی به شێوازێكی ناوازه خستووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه.