به‌ڕۆژووبوون چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌هێنێت؟

:: PM:01:40:24/05/2018 ‌
رۆژوگرتن هۆكارێكە بۆ باشتركردنی تەندروستی لەش، زۆرێك لەو كەسانەی بەرۆژو دەبن وادەزانن رۆژوگرتن بۆ ماوەیەكی درێژ و نەخواردنی ئاو خۆراك زیان بەتەندروستیان دەگەیەنێت، بەڵام ئەو بیركردنەوەیە بێ‌ واتایە، چونكە لێرەدا باس لە سوودەكانی بەرۆژبوون دەكەن بۆ لەشی مرۆڤ لە ماوەی مانگی ڕەمەزان دا.

یەكەم: خواردنی خورما، زۆرێك لە ئێمە لەكاتی رۆژوشكاندندا سێ دەنك خورما دەخۆن، ئەم خورمایە زۆر سوودی گرنگ دەگەیەنێت بە لەشمان  و وزەیەكی زۆر بەلەش دەدات، ڕیشاڵێكی زۆر دەبەخشێت بە لەش ئەمەش هەرسكردن باشتر دەكات لە دوای رۆژوشكاندن.

دووەم: مێشك بەهێز دەكات، رۆژوگرتن هیچ كاریگەریەكی خراپ لەسەر لەش دروست ناكات، بەڵكوو بەهێزی دەكات بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كەلە لایەن زانایانی ئەمەریكییەوە كراوە، دووپات لەوە كراوەتەوە، بەرۆژوبوون مێشك چالاك دەكات، بەرهەمهینانی كۆڵیسترۆڵ لەلایەن رژێنی ئەدریناڵەوە باشتر دەكات لە پێش بەرۆژوبوون و دوای بەرۆژوبوون.

سێیەم: دەبێتە هۆی لەبیركردنی هەندێك رەفتاری رۆژانەت، بەرۆژوبوون لە مانگی رەمەزاندا لە زۆرێك خووە باوەكان دوورت دەخاتەوە وەكو جگەرەكێشان و خۆراكی پڕ لە شەكر و یان هەرجۆرێكی تر لەو خۆراكانەی كە زیان بە لەش دەگەیەنێت، بۆیە ڕەمەزان بە باشترین دەرفەت دادەنرێ، بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش .

چوارەم: كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، هەموومان دەزانین كە رۆژوگرتن هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش لەگەڵ ئەوەشدا بەشی ناوەوەی لەش باشتر دەكات  بەتایبەتی خانەكانی خوێن، تیمێكی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئیمارات ئەوەیان دۆزییەوە كە رۆژوگرتن هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی چەوری خوێن.

پێنجەم: پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەمژرێت لەلایەن لەشەوە، نەخواردنی خۆراك لەكاتی بەرۆژوبووندا میتابۆلیزمی لەش خێراتر دەكات، واتە بڕی پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەمژرێت،  ئەمەش بەهۆی زۆربوونی هۆرمۆنی ئایپۆنەكتین ئەم هۆرمۆنە بەهۆی خوارنی خۆراك لە پارشێودا زیاد دەكات و ڕێ بە ماسوولكەكان دەدات كە خۆراك زیاتر بمژێت.



وشە - ئاوات ئازاد