ژاپۆن بۆ ساڵی 2018 خێراترین کۆمپیوته‌ری سه‌ر ڕووی زه‌وی دروست ده‌کات، که پێشی چین و ئه‌مه‌ریکاش ده‌داته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی وڵاتی ژاپۆن بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2018 خێراترین کۆمپیوته‌ری سه‌ر ڕووی زه‌وی دروست ده‌که‌ن، که تێچووه‌که‌ی 173 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و کۆمپیوته‌ره خێراییه‌که‌ی 130 بێتافلووپه، که ئه‌مه‌ش پێش ئامێری "سه‌ن وای تایهوو لایت"ی چینی ده‌که‌وێته‌وه و پله‌ی یه‌که‌م وه‌رده‌گرێت. واتا 93 بێتافلووپ له کۆمپیوته‌ره‌که‌ی چین خێراتره.
ئه‌و کۆمپیوته‌ره بۆ چه‌ندان کار و مه‌به‌ستی گرنگ به‌کاردێت که یه‌کێک له‌وانه په‌یوه‌سته به لێکدانه‌وه‌ی ناومێشکی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌وه.
وڵاتی ژاپۆن یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان که به پێشکه‌وتوویی له بواری ته‌کنه‌لۆژیا ناویده‌رکردووه و له بواری ئۆتۆمبێلیشدا خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی زه‌به‌لاحی وه‌کو تۆیۆتایه، که ساڵانه ئۆتۆمبێله‌کانی ئه‌وان یه‌کێکه له پرفرۆشترین ئۆتۆمبێله‌کانی دنیا.
سه‌رچاوه: techradar