به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری پرووشكه باران له هه‌ندێ كات و شوێنی جیا، له دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ كات و شوێنی جیا، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.