رۆناڵدینیۆ بەیەكجار دوو ژن دەهێنێ

:: PM:01:11:27/05/2018 ‌

رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو دەنگۆیە راگەیاند كە گوایە لە هاوینی داهاتوودا بەیەكجار لە یەك ئاهەنگدا هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ئافرەت دەكات.

رۆناڵدینیۆ لە بۆ تەلەفزیۆنی (گلۆبۆ سپۆڕت)ی بەڕازیلی راگەیاند: ئەم دەنگۆیە درۆیەكی گەورەیە و هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نییە، من هەر بڕیای هاوسەرگیریم نەداوە نەك دوو ژن لە ئاهەنگێكدا بێنم.

ئەم دەنگۆیە لەلایەن رۆژنامەی (ئۆ دیا)ی بەڕازیلی بڵاو كرابووە كە گوایە رۆناڵدینیۆ پلانی دادەڕێژی بەیەكجار هاوسەرگیری لەگەڵ پیپسێلا كۆیلهۆ و پیتاریت سۆزا بكات لە هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدابوو كە رۆناڵدینیۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە لە ماڵە تایبەتییەكەی خۆی بەشێوەیەكی نهێنی ئەنجام دەدات، چونكە فڕەژنی لە بەڕازیل قەدەغەیە و سزای زیندانیكردنی لەسەرە.

هەرچەندە رۆناڵدینیۆ دەنگۆكەی رەتكردەوە، بەڵام نەیشاردەوە كە ئێستا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەردوو ئافرەتەكە كۆیلهۆ و سۆزا هەیە و هەردووكیانی خۆش دەوێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م