ئۆتۆمبێلێكی بچووك به‌ناوی باڕبییه‌وه دروست كرا كه ده‌توانێت به خیراییه‌كی زۆر به‌ڕێگادا بڕوات و له خێراییدا ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگ و به‌هێزه‌كانی دنیا ببه‌زینێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئۆتۆمبیڵیكی یاری بچووك ده‌كات كه ده‌توانێت به‌خێراییه‌كی زۆر بڕوات و ده‌ڵێت، چه‌ناڵێكی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یووتیوب به‌ناوی "Grind Hard Plumbing Co" ه‌وه ئۆتۆمبێلێكی یاری بچووكیان دروست كرد كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 60 چركه‌دا له سفره‌وه بگات به خێرایی 72 میل له سه‌عاتێكدا كه ئه‌م خێراییه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانیش ناتوانن بیبڕن له‌م كاته كه‌مه‌دا، بۆیه ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت له تێپه‌ڕاندانی ئه‌م خیراییه.
چه‌ناڵی "Grind Hard Plumbing Co" له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یووتیوبدا چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی ده‌ستكردیان هه‌یه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بچووكه‌ش یه‌كێكه له‌وان، هه‌روه‌ها چه‌ناڵه‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بچووكه له‌سه‌ر دیزاینی فۆرد مه‌ستانگ دروست كراوه و ره‌نگه‌كه‌شی په‌مه‌ییه‌وه و به‌خێراترین ئۆتۆمبێلی بچووك داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش سه‌لمینراوه به گرتنی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه له خواره‌وه دامان ناوه: