كرمانج عوسمان شاره‌زا له یاساى نێوده‌وڵه‌تى له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به داهاتووى عێراق ده‌كات و پێى وایه، مه‌ترسى هه‌یه كورد هیچ پۆستێكى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وه‌رنه‌گرێت به‌هۆى ئه‌و پهرتهوازهیییهى هه‌یه. دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه به‌هۆى هه‌ندێك حزبى سلێمانى پێ ناچێت بۆ عێراقى داهاتوویش كورد ئاسووده بێت. ئه‌و شاره‌زایه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌كته‌ره به‌هێزه‌ى ده‌توانێت پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى له عێراق به‌ڕێوه ببات، له‌ناو پارتى هه‌یه.
دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئێسته قورسایى كورد له به‌غدا تا ئاستێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌م قۆناغه‌دا كورد پشت به‌چ حكوومه‌ت و لایه‌نێك ببه‌ستێت؟
بێگومان كورد له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه قبووڵ ناكات عێراق ببێته عێراقێكى دیكتاتۆرى و ئه‌وكاته جیا له كورد هه‌موو پارته سیاسییه‌كانى تر جیا ده‌بنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق ببێته عێراقێكى دیموكراسى و ئاشتیخواز، ئه‌وه كورد به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه ده‌توانێت جیا ببێته‌وه. دوژمنانى كورد و به‌غدایش باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر عێراقى داهاتوو خراپ یان باش بێت كورد بیرى جیابوونه‌وه‌ى هه‌ر لا هه‌یه و جیا ده‌بێته‌وه، به‌غدا له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو له هێڵى ناوه‌ڕاست كارى كردووه به‌جۆرێك نایانه‌وێ نه كورد له خۆیان بكه‌ن و دوورى بخه‌نه‌وه و نه ته‌واوى مافه‌كانیش دابین ده‌كه‌ن، چونكه عێراق ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى له ده‌ست خۆى نییه و له ده‌ست ئێرانه، كوردستانیش له‌سه‌ر بڕیاره گرنگه‌كان دابه‌ش بووه و هه‌ندێك حزب ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردان له ده‌ست خۆیاندا نییه، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا كورد به یه‌كگرتوویى ده‌توانێت به قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره بچێت بۆ به‌غدا.
ده‌مه‌وێت دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه له‌و چوار ساڵه‌ى داهاتووى عێراق به‌هۆى ئه‌و حزبه كوردییانهى سه‌رسامن به ئێران و به‌غدا كورد به ته‌واوى ئاسووده نابێت، به‌ڵام به‌رده‌وام كورد چه‌كى ریفراندۆمى له ده‌سته و هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ به‌كارى بێنێت به تایبه‌ت له عێراقى داهاتوو هه‌موو شتێك بۆ كورد ناكات به‌جۆرێك ڕه‌نگه بودجه بنێرێت، به‌ڵام ماده‌ى 140 جێبه‌جێ نه‌كات، كۆمه‌ڵێك خاڵى له‌م جۆره كه به‌رده‌وام كێشه بوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
چى بڕواى ئه‌وه‌ى لا دروست كردووى به‌غدا له هێڵى ناوه‌ڕاست بمێنێته‌وه به‌جۆرێك نه هه‌موو مافه‌كان بدات و نه كوردیش ئه‌وه‌نده بێزار بكات جیا ببێته‌وه؟
ئه‌و ماوه‌ى به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى باش مافه‌كانى كوردى ده‌دا كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نه‌بوو، به‌ڵام كه ته‌واوى مافه‌كانى بڕى كورد په‌ناى بۆ ڕیفراندۆم برد. ته‌نانه‌ت زۆرجار سه‌رۆك بارزانى ده‌یگوت ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مافه‌كانى بۆ كورد دابین بكردایه، په‌نامان بۆ ریفراندۆم نه‌ده‌برد، بۆیه ئێسته به‌غدا تێگه‌یشتووه باشترین كار بیكات بۆ خۆى ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر هێڵى ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه بكات نه كورد ناچارى جیابوونه‌وه بكات و نه هه‌موو مافهكانیشى بۆ دابین بكات كه ره‌نگه له ئه‌نجامدا كورد به‌وه‌یش ڕ‌ازى نه‌بێت و سوور بێت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى.
دواى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، وا ده‌بینرێت كورد زۆر دڵى به‌سه‌ركه‌وتنى موقته‌دا سه‌در خۆشه، تێڕوانینى ئێوه بۆ ئه‌مه چییه؟
كاتى خۆى سه‌در هاته هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و مام جه‌لال كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى مالیكى چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه بڕیار وابوو په‌رله‌مانتارانى كورد و سه‌در و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی تر واژوو كۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مالیكى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لا ببه‌ن، واژووی پێویست كۆكرایه‌وه به‌ڵام مام جه‌لال كاره‌كه‌ى تێك دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرایه، نه داعش په‌یدا ده‌بوو نه مووسڵ ده‌ڕووخا و نه شنگال جینۆساید ده‌كرا، به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌وكاته به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رى چۆكییهوه چووه ئه‌ڵمانیا، به‌جۆرێك تا تاڵه‌بانى گه‌ڕایه‌وه مالیكى هه‌ندێك ده‌نگى كڕییه‌وه و كاره‌كه شكستى هێنا، پێوه‌ندییه‌كانى كورد و سه‌در بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕه‌نگه پێشتریش هه‌بێت، بۆیه ئێسته گرنگه حزبه‌كانى سلێمانى یه‌كده‌نگ بن و پشتیوانى پارتى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داهاتوویه‌كى باش له به‌غداوه دروست بكرێت به‌پێى ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى له نێوان سه‌در و كورد هه‌یه.
سه‌در تا ئێسته ناوى ته‌واوى حزبه كوردستانییه‌كانى نه‌هێناوه بۆ هاوپه‌یمانیى، هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن واى ده‌بینن ئه‌وه جارێكى تر دوولهتكردنهوهى ناوماڵى كورده؟
ئه‌وه نیشانه‌یه‌كى به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌در یه‌كێتى به هاوپه‌یمانى خۆى دانانێت به‌هۆى نزیكى ئه‌و حزبه له عامرى و مالیكى، به‌ڵام سه‌در ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێك پێك بێنێت و به ڕه‌زامه‌ندى ئێران و ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، ئه‌وه له داهاتوودا كێشه‌ى زۆرى بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ڕێككه‌وتن نه‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی عێراق، ئه‌وه پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر عێراق به ته‌نیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى، به‌ڵام ئێران بیر له هه‌یمه‌نه‌ى ئاینی و شیعه ده‌كاته‌وه، زۆر جاریش ئه‌و دوو به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵ و بڕیار ده‌ده‌ن وه‌ك دانانى حه‌یده‌ر عه‌بادى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
بۆچوونێك هه‌یه پێى وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا زاڵ بێت به‌سه‌ر عێراقدا كورد قازانجى زۆر ده‌كات، تۆ چۆنی ده‌بینی؟
مه‌رج نییه، ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كى زۆر بچووك وه‌ربگرین كه‌ركووكه كه ئێسته هێزى ئه‌مه‌ریكى و حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ند هێزێكى تریش له‌وێن، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌ترسى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوو نادات، ته‌نانه‌ت له‌كاتى نزیكبوونه‌وه‌ى داعش له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ریكا نه‌یگوت پشتیوانى له كورد ده‌كه‌ین، گوتى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆمان ده‌پارێزێن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ئه‌گه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌ك بوو، هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت. ته‌نانه‌ت ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دوژمنایه‌تى خۆیان دابه‌ش كردووه به‌جۆرێك مه‌رج نییه له‌سه‌ر كه‌یسى عێراق دوژمنى یه‌كتر بن، له كاتێكدا له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌تۆمى و كێشه‌ى تر دوژمنى یه‌كترن.
پێتان وایه جارێكى تر كورد پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق وه‌ربگرێته‌وه، چونكه له ڕابردوو ئه‌زموونێكى خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌دا هه‌یه؟
له نێوان پۆستى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پۆستێك بۆ كورد دانراوه، به بۆچوونى من كه كاریگه‌رى كه‌سایه‌تییه‌كه له‌و دوو پۆسته ڕۆڵ ده‌بینى، ته‌نانه‌ت ئێسته ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆك كۆماره به‌م شێوه‌یه لاواز نه‌بووایه، ده‌یتوانى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى گه‌وره ببینێت، به‌ڵام مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر كورد به یه‌كگرتوویى نه‌چێته به‌غدا، ڕه‌نگه هیچ له سهرۆكایهتییهكانمان نه‌ده‌نێ، چونكه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌مه‌ریكا ئێسته پاڵپشتى سوننه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرن به بیانووى دوورخستنه‌وه عێراق له ده‌ستى ئێران و پێشاندانى عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌م شێوه‌ى كه دووره له ده‌ستى ئێران، بۆیه هه‌ر پۆستێك بۆ كورد بێت پێویسته كه‌سێكى به توانا بێته ناردن و بتوانێت ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كار بهێنێت، ئه‌و كاره‌كته‌ره به‌هێزه‌ى ده‌توانێ پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى له عێراق به‌ڕێوه ببات، له‌ناو پارتى هه‌یه و ده‌توانن ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه ببینن.
كورد ته‌نیا دوودڵى ئه‌وه نییه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كام لایه‌نى عه‌ره‌بى ده‌كات، كێشه ئه‌وه‌یه هێشتا له ناوخۆ ڕێك نه‌كه‌وتوون؟
كێشه ناوخۆیییه‌كانى كوردستان له سلێمانین، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئێران ده‌ستێوه‌ردان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه ئێران ئه‌و كێشانه‌ى سلێمانى بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر، بۆیه گرنگه هه‌ولێر له‌وه به ئاگا بێت كه ئێران تووشى كێشه‌ی نه‌كات، له‌و نێوانه‌یشدا ده‌بێت پارتى كه‌یس به كه‌یس بچێته پێشه‌وه، پارتى ده‌بێت ڕۆڵى پۆلیس نه‌بینێت دواى ڕوودانى كێشه‌كه چاره‌سه‌رى بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته پێش ڕوودانى كێشه‌كه، به ئاگا بێت.
پێت وایه له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كورد تاپۆى ریفراندۆم به‌كار دێنێت؟
له‌م چوار ساڵه‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كان زۆر دژى كورد نین، یان ده‌كرێت بڵیێن به‌و ئاراسته‌یه نین، كورد تاپۆى ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه به‌كار ناهێنێت، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌م هه‌شت ساڵى داهاتوو كورد چه‌كى ریفراندۆم به‌كار بێنێت.