گۆرانیبێژی ناسراوی توونسی له‌تیفه، له دیمانه‌یه‌كدا له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد، له ڕه‌مه‌زان ده‌ترسێت و هه‌موو ساڵێك له‌و مانگه‌دا تووشی خه‌مۆكی ده‌بێت.
له به‌رنامه‌ی "شیخ الحاره" كه له كه‌ناڵی "القاهره والناس" په‌خش ده‌كرێت، میوانداری له‌تیفه‌ی گۆرانیبێژ كرا، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بێژه‌ره‌كه‌دا له‌تیفه چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی خۆی باس كرد، كه پێشتر هه‌رگیز باسی نه‌كردبوو یان به‌و ورده‌كارییه‌وه نه‌یدركاندبوو.
له درێژه‌ی قسه‌كانیشیاندا بێژه‌ره‌كه پرسیاری له له‌تیفه كرد، كه بۆچی له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ترسێت و هه‌موو ساڵێك له‌و مانگه‌دا تووشی خه‌مۆكی و بێ ئومێدی ده‌بێت.
له‌تیفه ئاشكرای كرد، كاتێك ته‌مه‌نی 13 ساڵان بووه باوكی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له ده‌ست داوه، به به‌رچاوی خۆی مردنی باوكی بینیوه، كه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی یارییان كردووه، ئیتر دوای مردنی باوكی زۆر شۆك بووه و ئه‌و ساڵه له قوتابخانه ماوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌موو ساڵێك له‌و مانگه‌دا مردنی باوكی دێته‌وه یاد و بێتاقه‌ت ده‌بێت و ترس دایده‌گرێت.
ساڵانه له‌تیفه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خێر و نزا بۆ باوكی كۆچكردووی ده‌كات و مانگه‌كه ده‌كاته مانگی خێر و خۆشی بۆ مردووه‌كانی و به جوانترین شێوه پێشوازی له‌و مانگه ده‌كات.