مسوڵمانان ساڵانه مانگێك له سه‌رتاسه‌ری دنیا له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا ئێواره به‌ڕۆژوو ده‌بن، له هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه، گرووپێك له پزیشكان و قوتابیانی
زانكۆی بێرمینگهامی به‌ریتانیا له‌وباره‌وه توێژینه‌وه‌یان كردووه و چه‌ند ڕێنماییه‌كه‌ی پێویست ده‌ده‌نه ڕۆژوه‌وانان تا به ته‌ندروستییه‌كی باش و بێ هیلاكبوون بتوانن ڕۆژوو بگرن.
ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن د.هودا خه‌تیب، مات كول، ئه‌یاز سافی و گرووپێك له قوتابیانی زانكۆكه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه و تاقیكراونه‌وته‌وه و ئه‌نجامی باشیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی زۆرترین ئاو، له‌ماوه‌ی دوای فتاركردنه‌وه تا پارشێوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ دوو لیتر ئاو بخۆن، واز له زۆر خواردن بێنن، ده‌بێ زیاتر بخۆنه‌وه، مرۆڤ ده‌تواننی به‌رگه‌ی برسیه‌تی زۆر بگرێ، به‌ڵام تینوویه‌تی و وشكبوونی جه‌سته كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دووه‌م: هاوسه‌نگی دروست بكه، له‌وكاته‌ی به‌ڕۆژوویت، جه‌سته‌ت هیچ خۆراك و كانزا و ڤیتامینێكی پێویستی پێ ناگات، پێویسته له شه‌ودا قه‌ره‌بووی ئه‌و گرفته بكه‌یته‌وه و ژه‌مێكی خۆراكی پڕ له كانزا و ڤیتامین و به‌ها خۆراكییه سوودبه‌خش و پێویسته‌كان بخۆیت، گرنگه په‌تاته و برنج و نان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كاربۆهیدرات له ژه‌مه‌كه‌ت هه‌بن، له هه‌مان كاتیش پێویستت به سه‌وزه و پرۆتینه وه‌كو شیر و ماسی و گۆشت.
سێیه‌م: بیر له جێگره‌وه‌كان بكه‌وه، له‌جیاتی خواردنی قورس و زۆر بر‌ژاو، كه زیانبه‌خشن و به ته‌واوی هیلاكت ده‌كه‌ن، بیر له خواردنی سووك وبكه‌وه و له برژاوه‌كان دوور بكه‌وه، زۆر پێویسته ته‌ماته و پیاز له هه‌موو رۆژه‌كان و هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌ت ئێواره و به‌ره‌به‌یان بوونیان هه‌بێ.
چواره‌م: خوێ ته‌رك بكه‌ن، هه‌رچه‌ند خوێ له ناو چێشت و خواردنه‌كانتان زیاتر بێ، تینوویه‌تی زیاتر ڕووتان تێ ده‌كات، بۆیه هه‌وڵبدن له‌و مانگه‌دا به ته‌واوی خوێ ته‌رك بكه‌ن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌مه هه‌م تینووتان ناكات و وا ده‌كات به ئاسانی به‌ڕۆژوو بن، هه‌م جه‌سته‌یشتان پشوو ده‌دا و په‌ستانی خوێنتان كه‌م ده‌بێته‌وه.