ناوه‌ندى گه‌ردوونناسى نێوده‌وڵه‌تى كه باره‌گاكه‌ى له ئیماراته، پێشبینى ده‌كات رۆژى پێنجشه‌م رێكه‌وتى 14ى حوزه‌یران، مانگى شه‌وال ده‌ربكه‌وێت و به‌مه‌ش رۆژى هه‌ینى 15ى حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا سایتى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه ناوه‌ندى گه‌ردوونناسى نێوده‌وڵه‌تى كه باره‌گاكه‌ى له ئه‌بوزه‌بى ئیماراته، به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى پێشبینى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه رۆژى پێنجشه‌م 14ى حوزه‌یران/ ته‌مووز، له زۆربه‌ى وڵاتانى مسوڵمان مانگى یه‌كشه‌وى شه‌وال ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و ناوه‌نده گه‌ردوونناسیه گوتوویه‌تى، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ى وڵاته‌كان ده‌كرێت به چاوى ئاسایى یان ته‌لسكۆب ببینرێت ئه‌گه‌ر ئاسمان ساماڵ بێت.
به‌مه‌ش رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 15ى حوزه‌یران، یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ساڵى 1439 ى كۆچى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندى گه‌ردوونناسى روونیشى كردووه‌ته‌وه له رۆژهه‌ڵات و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و ئه‌وروپا ناتوانرێت ته‌نیا به‌چاو مانگ ببینرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌له‌سكۆب به‌كار بهێنرێت.