ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه كه پیاوێك له سه‌ربانى مه‌ككه خۆى فڕى ده‌داته خواره‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌ككه‌ش ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ین.
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێك له نهۆمه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى كه‌عبه خۆى فڕێ ده‌داته خواره‌وه و خۆى ده‌كوژێت.
به‌رپرسانى ته‌ناهى له شارى مه‌ككه رووداوه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن كه دوێنێ ئێواره دواى نوێژى ئێواره كه‌سێَك خۆى فڕێ داوه‌ته خواره‌وه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئاسیایییه، جیا له‌مه هیچ شتێكى تر له باره‌ى ئه‌و پیاوه نازانرێت.
به‌رپرسان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، كه رێكخراوێكى فریاگوزارى مرۆیى هه‌وڵى داوه به هاناى كه‌سه‌كه‌وه بچێت، به‌ڵام له ئه‌نجامى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى یه‌كسه‌ر گیانى ده‌رچووه، وێڕاى ئه‌مه‌ش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ساڵانه له هه‌موو شوێنێكى دنیا مسوڵَمانان روو له مه‌ككه ده‌كه‌ن، به چه‌ندان رووداوى جیاجیاش خه‌ڵكه‌كه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.