به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى توند بۆ هاووڵاتییانى دانیشتووى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه: ئاگادارى دانیشتوانى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌قه‌كردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، له‌دواى یارى كلاسیكۆ قه‌ده‌غه‌یه.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى كردوه، ته‌قه‌كردن به‌مه‌به‌ستى خۆشى ده‌ربڕین، هه‌ركه‌سێك بیكات، پۆلیس ده‌یگرێ، هه‌روه‌ها ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێ: داواكارین له هاووڵاتییانى شارى هه‌ولێر، هاوكارمان بن له زانیارى گه‌یاندن به پۆلیس به‌مه‌به‌ستى گرتنى ته‌قه‌كه‌ران.
له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر هیواى كه‌شێكى ئارام بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازێت كه سه‌یرى یارى ده‌كه‌ن بۆ دانیشتوانى شارى هه‌ولێر .
ساڵانه یارى كلاسیكۆ له نێوان یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و یانه‌ى بارسێلۆنا، هه‌ردوو تیپی ناوداری ئیسپانی، گڕوتینێكى زۆر له‌سه‌ر ئاستى جیهان دروست ده‌كات، له بازاڕه‌كانى شارى هه‌ولێر و به‌تایبه‌ت له بازاڕى ئیسكان گه‌نجانێكى زۆر كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستى سه‌یركردنى ئه‌م یاریه ، به‌وهۆیه‌شه‌وه له كاتى یاریكردن چه‌ندین ساڵه شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن له‌ناو هانده‌ران له بازاڕى ئیسكان ڕوو ده‌دات.
هەولێر/ رامیار جه‌واد