ژیانی ژنە پێشمەرگەیەك دەكرێتە كلیپ

:: PM:05:47:10/06/2018 ‌
ماوەی دوو رۆژە تیمێكی هونەری سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كلیپێكی هونەرین لەسەر ژیان و خەبات و قارەمانێتی یەكەم پێشمەرگە و شەهیدی ژن لە كوردستان.

ئەحمەد ئەدنی فۆتۆگرافەری ئەو بەرهەمە بە "وشە"ی  راگەیاند، ماوەی دوو روژە تیمێكی هونەری كار لەسەر پڕۆژەیەكی گەورە و ناوازەی هونەری دەكەن لەناوچەی بەرواری باڵای سەر بە شارۆكەی ئامێدی و بەرهەمەكە بەناوی "پێشمەرگەی ژن"ە.

زیاتر گوتی، بەرهەمەكە لەسەر ژیان و خەبات و قارەمانێتی یەكەم پێشمەرگە و یەكەم شەهیدی ژنە بەناوی "مارگرێت" كە یەكێكە لە دانیشتووانی گوندێكی كریستیانی لە سنووری بەرواری باڵای سەر بە شارەدیێ كانیی ماسی و كارەكان بەرەو كوتایی دەڕوات.

هۆنراوە و ئاوازی كلیپەكە لەلایەن ئەدیب چەلكی دانراوە و هونەرمەند هەژار دهۆكی بە ئەركی دەرهێنەری هەڵساوە.

مارگرێت لە سەرتایی شوڕشی ئەیلوول چووەتە ناو رێزەكانی شوڕش و بە یەكەم ژن دادەنرێت كە گەیشتووەتە رێزەكانی پێشمەرگە و دواتر لە 26 كانوونی دووەمی ساڵی 1969 شەهید كراوە.


ئامێدی/ نەوزاد هلۆری









وشە - سه‌رخێڵ هاشم