هه‌رچه‌نده چوار ساڵه میتۆدى خوێندنى زمانى عه‌ره‌بى گۆڕاوه، كه‌چى ئه‌مساڵیش دوو جۆره پرسیار بۆ قوتابییانى پۆلى دوانزه هه‌بوو، یه‌كێكیان به‌ناوى میتۆدى كۆن و ئه‌ویتر به‌ناوى میتۆدى نوێ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان ده‌ڵێ، "چیتر وه‌ڵامى جۆره كۆنه‌كه نادرێته‌وه و ته‌نیا بۆ ئه‌و قوتابخانانه ده‌بێت كه به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌خوێنن".
ئه‌مساڵیش وه‌ك چه‌ند ساڵى رابردوو، قوتابییانى پۆلى دوانزه دوو جۆر پرسیارى عه‌ره‌بییان له تاقیكردنه‌وه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دیاری كراوه كه پرسیاره‌كان بۆ كێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه چه‌ند ساڵێكه میتۆدى كۆنى زمانى عه‌ره‌بى نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئێسته پرسیاره‌كانى له پۆلى دوانزه دووباره ده‌كرێته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو قوتابییانى پۆلى دوانزه ده‌ستیان كرد به تاقیكردنه‌وه و دوو جۆر پرسیار له وانه‌ى زمانى عه‌ره‌بى هه‌بوو، یه‌كێكیان له‌سه‌رى نووسراوه میتۆدى كۆن، ئه‌ویتر نووسراوه میتۆدى نوێ، به‌ڵام میتۆدى كۆن چوار ساڵه له كوردستان ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
زمانى عه‌ره‌بى پێشتر له‌سه‌ر شێوازێكى كلاسیكى له قوتابخانه‌كانى كوردستان ده‌خوێنرا، بابه‌ته‌كانى كتێبه‌كه هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه بوون كه له عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌خوێنران، به‌ڵام له ساڵى 2013 ئه‌و میتۆده گۆڕا و میتۆدێك دانرا كه له بابهتهكان و شێوازى گوتنه‌وه و خوێندن بابهتهكان ره‌چاوى ئه‌وه كراوه زۆرینه‌ى قوتابییانى كوردستان كوردن و زمانى عه‌ره‌بى زمانى دایكیان نییه.
محه‌مه‌د عه‌لى كه قوتابییه‌كى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یییه، بۆ" وشه" باسى له‌وه كرد، ئه‌و له ساڵانى رابردوو ته‌نیا وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى میتۆدى كۆنى داوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و له‌به‌ر كار و كاسبى وازى له خوێندنى ئاسایى هێناوه و تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه هیچ شارهزایییهكى له میتۆدى نوێ نییه.
محه‌مه‌د گوتى "من له دوو ساڵى رابردوو، له‌سه‌ر میتۆدى كۆن وه‌ڵامم دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى كارى تایبه‌ته‌وه تاقیكردنه‌وه‌م دواخست، بۆیه نازانم ئاخۆ مافى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كامهیانم ده‌بوو".
شاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده له كاتى دابه‌شكردنى پرسیاره‌كان ئه‌وه دیاری كراوه كه چى وه‌ڵام ده‌داته‌وه و قوتابى له هه‌ڵبژاردنى پرسیاره‌كان سه‌ربه‌ست نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونى دوو جۆره پرسیار به پێویست نازانن، بۆ میتۆدێك كه چوار ساڵه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچى پرسیاره‌كانى ئه‌مساڵ وه‌ك به‌رپرسانى په‌روه‌رده ده‌ڵێن یه‌كێكیان تایبه‌ت بووه به خوێندنى عه‌ره‌بى، كه‌چى ئه‌مه‌ى له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، هه‌ر نووسراوه میتۆدى كۆن و نوێ، مه‌ریوان ئیسماعیل كه ماسته‌رى له زمانى عه‌ره‌بى هه‌یه و مامۆستایه، به"وشه" ده‌ڵێ، "هیچ كه‌سێك نه‌ماوه به میتۆده كۆنه‌كه تاقیكردنه‌وه بكات، بۆیه وا باشتره له‌سه‌ر یه‌كێكیان بنووسرێت بۆ خوێندنى زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌ویتر بۆ خوێندنى زمانى كوردى".
له به‌رانبه‌ردا كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تاقیكردنه‌وه‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان, بۆ "وشه" دووپاتى كرده‌وه كه چیتر ئه‌م دوو پرسیارییه بۆ قوتابییانى كوردستان نابێت، ئه‌گه‌ر له ساڵانى داهاتوو دابنرێت، ئه‌وا بۆ ئه‌و قوتابییه عه‌ره‌بانه ده‌بێت كه له كوردستانن.
له‌تیف گوتى، "راسته ئه‌مساڵ دوو پرسیار هه‌بوو، میتۆدى كۆن بۆ ئه‌و قوتابییانه بوو كه خوێندنیان له كوردستان به زمانى عه‌ره‌بییه، به‌ڵام ئه‌ویتر كه میتۆدى نوێیه بۆ خوێندنى زمانى كوردییه. واته دیاری كرابوو كه كێ وه‌ڵامى كامه پرسیار ده‌داته‌وه، به‌وه‌یش تێكه‌ڵى دروست نه‌بووبوو".
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كاتێك ئه‌م كتێبه كۆنه له هیچ قوتابخانه‌یه‌كى كوردستان ناخوێنرێت بۆچى پرسیارى پێ داده‌نرێت، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، "ئه‌و پرسیاره ئه‌مساڵ هیچ كه‌سێكى ناوخۆى كوردستانى نه‌گرتووه‌ته‌وه، راسته تا پارساڵیش قوتابى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا بۆ خوێندنى زمانى عه‌ره‌بى بوو، له‌وانه‌یه ساڵانى داهاتووش بۆ ئه‌وان به‌مشێوه‌یه بێت".