بۆچی نەعنا بە گیایەكی سیحری ناو دەبرێ؟

:: PM:01:11:11/06/2018 ‌
نەعناع گژوگیایەكی بەناوبانگە بەشێوەیەكی گشتی لە كیشوەری ئاسیا و بەشێكی دەریای ناوەڕاست گەشەی كردووە، سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین و كانزاكانە كە گرنگن بۆ لەش، دەتوانریت لە ئامادەكردنی خواردن و زەڵاتەدا سوودی لێ وەربگیرێت و چەندان جۆر نەعناع هەیە و زۆرترین سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، گرنگترین سوودەكانی بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە، ڕێ لە زۆر خۆری دەگرێت، لە ڕێی كۆئەندامی هەرسەوە بە ریخۆڵە باریكە دەگات و لە وێشەوە نیشانەكانی دەگات بە مێشك ئەم كردارەش وا دەكات هەستی برسیەتی كەم بكاتەوە.

دووەم: سیستەمی بەرگری باشتر دەكات، بۆیە نەعناع بەگژوگیایەكی سیحراوی دادەنرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C كە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری لەش و یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات، یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی ئەو شانانە دەدات كە تووشی زیان بوون، هەروەها چەندان كارتەنۆیدسی تێدایە كە چاوەكان لە زیان دەپارێزێت و بینین باشتر دەكات و تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات.

سێیەم: تەندروستی ئێسك باشتر دەكات، نەعناع سەرچاوەیەكی باشی كانزا جۆراوجۆرەكانە وەكو مس، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، زیو، ئاسن، كالیسیۆم، هەردوو كانزای مەگنیسیۆم، كالیسیۆم باشن بۆ تەندروستی ئێسكەكان خواردنی 100 گرام نەعناع 60 میلیگرام مەگنیسیۆم و 200 میلیگرام كالیسیۆمی تێدایە. هەروەها فۆسفۆر ئێسكەكان دەپارێزێت و نزیكەی 15.6 میلیگرام ئاسنی تێدایە، بۆیە پێویستە رۆژانە ئەم سەوزەیە بخورێت.

چوارەم: لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات، هەموو جۆرەكانی نەعناع فلافۆنۆیدسی تێدایە كە بەئاسانی لە ڕێی پێستەوە دەمژرێت و بە خوێن و ماسوولكەكان دەگات، بەمەش پرۆستاگلانین لەلایەن لەشەوە دەردەدرێت كە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی هەوكردن بەتایبەتی جومگە و ماسوولكەكان.



وشە - ئاوات ئازاد