به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن زانایانی شوێنه‌وار ناسانه‌وه ئه‌نجام دراوه دوو ئێسكه په‌یكه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشبوونی دایناسووڕ واته پێش سه‌رده‌می دایناسۆڕ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دۆزینه‌وه‌ی دوو ئێسكه په‌یكه‌ر ده‌كات كه پێش سه‌رده‌می دایناسووڕ ژیاون و ده‌ڵێت، زانایانی شوێنه‌وار ناسی توانییان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی رووسیا دوو ئێسكه په‌یكه‌ر بدۆزنه‌وه كه هی دوو جۆر ئاژه‌ڵی جیاواز بوون، یه‌كێكیان له‌سه‌ر شێوه‌ی گورگێكی زه‌به‌لاح بوو ئه‌وه‌كه‌ی تریان له‌سه‌ر شێوه‌ی جرجێك بوو، وه‌ك شاره‌زایان و شوێنه‌وارناسان روونكردنه‌وه‌یان داوه ئه‌م دوو جۆره ئاژه‌ڵه گۆشتخۆر بوون و ڕاوكه‌رێكی به‌تواناش بوون.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی زانایانی شوێنه‌وارناسی چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م دوو جۆره ئاژه‌ڵه كرد، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئێسكه په‌یكه‌ری ئه‌م دوو ئاژه‌ڵه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشبوونی دایناسووڕ له‌سه‌ر زه‌وی كه نزیكه‌ی ده‌گاته 256 بۆ 260 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو ئاژه‌ڵه به‌گوێره‌ی شێوازی جه‌سته و تواناكانیه‌وه ناو نراوه كه ئاژه‌ڵی یه‌كه‌م ناوی "Gorynychus masyutinae" ه و له‌سه‌ر شێوه‌ی گورگێكی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵێ دووه‌م ناوی "Nochnitsa geminidens" ه و ئه‌ویشیان له‌سه‌ر شێوه‌ی جرجێكه، بۆیه به‌گوێره‌ی شێوازی جه‌سته و تواناكانیان زانایانی شوێنه‌وارناسی ناوی بۆ داناون.