هواوی هۆنه‌ر یه‌كێك له‌ به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌وه‌


هواوی هۆنه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ دیزاینێكی جوان و شێوازێكی به‌هێز دروستی كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ری چینی بۆ حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "9i" ه‌وه‌، وه‌ك كۆمپانیاكه‌ روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ داوه‌ به‌یه‌كێك له‌ مۆبایله‌ خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره‌ مۆبایله‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی داوه‌، مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌ پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 345، جگه‌ له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه 5.84 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به‌ 2280 پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ چوار گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 32 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 340 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:04:42:11/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌