دانیشتووانی سه‌نگاپووره نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی پیۆنیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوره، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی وڵاته‌كه 38 جار له كۆریای باكور زیاتره، بۆیه ڕاپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه كراوه كه ئایا كۆریای باكور ده‌بێته سه‌نگاپووره‌ی داهاتوو؟.
ڕاپۆرته‌كه له پێگه‌ی
nationalinterest بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا به پرسیارێك ده‌ستی پێ كردووه، كه ئایا دۆناڵد تره‌مپ سه‌نگاپووره‌ی به مه‌به‌ست هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور یان ڕێككه‌وت بووه؟، له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و نووسراوه، ئه‌مه ئه‌سته‌مه تره‌مپ بێ هۆ هیچ كارێك بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كێكه له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ كه بێ هۆكار هیچ كارێك ئه‌نجام نادات، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاندانی كۆریای باكور بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌ك سه‌نگاپووره، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رله ئێسته تره‌مپ له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، من بڕوام وایه كۆریای باكور ئاست و وزه‌یه‌كی به‌هێز و شاراوه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابووری و دارایییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كیم جۆنگ ئۆن له‌گه‌ڵ من ڕێك بكه‌وێت، به دڵنیایییه‌وه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ڕوو ده‌دات.
هه‌ڵبژاردنی وڵاتێكی وه‌ك سه‌نگاپووره له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی سه‌رۆكی هه‌ژارترین و دابڕاوترین وڵاتی سه‌ر زه‌وی بێت، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ئامانجه‌كه به‌دی هاتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌نگاپووره یه‌كێكه له جوانترین و سه‌رسوڕهێنه‌رترین وڵاتانی دنیا.
دانیشتووانی سه‌نگاپووره نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی پیۆنیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوره، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی وڵاته‌كه 38 جار له كۆریای باكور زیاتره، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی تێكڕا له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌نگاپووره له ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌مه‌ندتره و دوو ئه‌وه‌نده‌یش له كۆریای باشوور، هاوكات به‌ر له 53 ساڵ ئه‌و كاته‌ی كه سه‌نگاپووره سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی لی كوان ی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه، وا پێشبینی ده‌كرا ژێرخانی وڵاته‌كه زۆر هه‌ژار بێت و گه‌نده‌ڵی بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی یه‌كگرتنی سه‌ركرده‌كان و كاركردن بۆ بازاڕه ناوخۆیییه‌كان، وڵاته‌كه گه‌یشته ئاستی وڵاتانی ئابووری جیهانی، به‌مه‌یش وڵاته‌كه به‌رز بووه‌وه و ئێسته له ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت.
له نێوان هه‌زار منداڵ كه له سه‌نگاپووره له ڕۆژێكدا له دایك ده‌بن، سێ ئه‌وه‌نده منداڵ له ڕۆژێكدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مرن، هه‌روه‌ها له فلیپین له كۆی هه‌زار منداڵ 21 ده‌مرن، له زیمبابۆی كه دراوسێی وڵاته‌كه‌یه 40 منداڵ ڕۆژانه ده‌مرن، بۆیه سه‌نگاپووره به ته‌ندروسترین وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌موو ساڵێك بانكی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی پێوانه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی سه‌نگاپووره ده‌كات له ڕووی كوالێتی كاره‌كان و گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی یاساوه ده‌كۆڵێته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌چێت، ته‌نانه‌ت به پێش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتێكی ساڵانه‌ی فریدم هاوس بۆ به‌شداربوونی وڵاتان له دیموكراسی، ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه و سه‌نگاپووره له خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌وه دانرابوو ته‌نانه‌ت له دوای كۆریای باكور و فلیپینیشهوه، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو و داوای لێبوردنیشی له سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی گه‌له‌كه‌ی نه‌كرد و ته‌نیا گوتی، به‌هه‌زاران خه‌ڵكی فلیپین كه له ژێر سایه‌ی دیموكراسی ژیانیان ده‌كرد و هیوایان ده‌خواست بێنه سه‌نگاپووره، به‌ڵام كام خه‌ڵكی سه‌نگاپووره ئاماده‌یه بچێته فلیپین؟.
گومان له‌وه‌دا نییه كه كیم جۆنگ ئۆن ئه‌و ئامانجه‌ی نییه كه كۆریای باكور چاو له ئه‌مه‌ریكا بۆ دیموكراسی، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌ك جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی باوباپیرانیه‌تی، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه نزیك ببێته‌وه له چین و سه‌نگاپووره بۆ وه‌رگرتنی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیوا ده‌خوازێت كه ئابووری كۆریای باكور به‌ره‌و به‌هێزی بچێت له ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیدا.
به‌ر له مردنی لی كوان ی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی سه‌نگاپووره له ساڵی 2015، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆ بووه‌وه و گفتوگۆی ئه‌وه‌یان كرد كه شه‌رعیه‌تی سیاسی له‌سه‌ر كارامه‌یی ده‌وه‌ستێت. لی گوتی، تاقیكردنه‌وه‌ی نرخاندنی سیسته‌می سیاسی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه داده‌نێت و كه ئه‌مه‌یش به‌شێكی زۆری ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌وپێش ده‌بات له وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوونی كرده‌وه ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه حكوومه‌تێكی ئۆتۆكراتێك كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت بۆ حكومڕانی وڵاته‌كه‌ی له حكوومه‌تێكی دیموكراسی، ئه‌وه قسه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه و ناكرێت بڕوای پێ بكرێت، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌گه‌ر سه‌نگاپووره بێت ناتوانرێت نكۆڵی لێ بكرێت كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی هه‌ژاری نه‌هێڵێت و به‌رهه‌مهێنان زیاتر بكات و باری ته‌ندروستی باشتر بێت و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ناهی و سه‌قامگیریش له وڵاته‌كه به‌ره‌وپێش ببات.