په‌تاته‌ی كوڵاو یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به كانزاكان و ماده خۆراكییه‌كان كه له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌مانپارێزێت و نه‌هێڵێت ماده‌ی ژه‌هراوی بێته ناو جه‌سته‌مانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theindianspot" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی په‌تاته‌ی كوڵاو ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی په‌تاته‌ی كوڵاو به‌بێ نان و به‌ساده‌یی چه‌ندان سوودی ده‌بێت بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكهاته‌كه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات: خواردنی په‌تاته‌ی كوڵا به‌ساده‌یی زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێت كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م خۆراكه به‌ساده‌یی بڕێكی كه‌م چه‌وری و كاڵۆری تێدایه كه ئه‌مه‌یش واده‌كات سیسته‌مێكی باشی خۆراكی بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
دووه‌م – په‌ستانی به‌رزی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی په‌تاته‌ی كوڵاو ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیت ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو په‌تاته‌ی كوڵاودا كه ئه‌م په‌ستانه به‌رزه كۆنترۆڵ ده‌كات و ناهێڵێت لووله‌كانی خوێن بته‌قن به‌هۆی به‌رزی په‌ستانه‌وه.
سێیه‌م – خانه‌كانی مێشك ده‌پارێزێت: به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین B6 له په‌تاته‌ی كوڵاودا یارمه‌تی باشتركردنی باری مێشك ده‌دات و له زۆر ماده‌ی زیانبه‌خش ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی ناو په‌تاته‌ی كوڵاو به‌وه ناسراوه كه دژه ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه كه مێشك ده‌پارێزن له نه‌خۆشییه‌كانی بیرچوونه‌وه.