ئەمەش بووە پاڵێوراوی راهێنەرایەتی ریال مەدرید

:: AM:09:56:12/06/2018 ‌

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، ڤیلاش بواشی راهێنەری پورتوگالیش هاتە ریزی پاڵێوراوانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە وەرزی داهاتوودا لە شوێنی زێنەدین زێدانی فڕەنسی.

رۆژنامەی (ماركا) بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی ریال مەدرید پەیوەندیی بە ڤیلاش بواشەوە كردووە و پرسی وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەیان لەگەڵ تاوتوێ كردووە.

بواش ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەك ناكات دوای دوورخستنەوەی وازهێنانی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی شینگهای چینی لە كۆتای ساڵی رابردووەوە، پێشتریش راهێنەرایەتی هەریەك لە یانەكانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و تۆتنهامی ئینگلیزی كردبوو.

زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی ماوەیەك پێش ئێستا وازهێنانی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید راگەیاندبوو دوای ئەوەی بۆ سێیەمساڵ لەسەریەك ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بۆ یانەكە بەدەستهێنا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م