مانچستەر یونایتد و بایرن میونشن یاری دەكەن

:: AM:10:14:12/06/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند، لەم هاوینەدا و لە چوارچێوەی یارییە ئامادەكارییەكاندا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەڵمانیا یاریی دەكەن.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرای كرد: یارییەكە دەبێتە دوایین یاریی ئامادەكاری هاوینەی یانەی مانچستەر بۆ وەرزی نوێ و رۆژی 5ی ئاب (مانگی 8) بەڕیوە دەچێت.

یانەی مانچستەر یونایتد هەروەها ئاشكرای كرد كە ئەم یارییەیان بەرامبەر یانەی بایرن میونشن دوای گەشتەكە ئامادەكارییەكەیان دەبێت بۆ ئەمەریكا كە تێیدا 5 یاریی دۆستانە ئەنجام دەدەن.

یانەی مانچستەر یونایتد لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ ئەمەریكا بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی كلۆپ ئەمەریكا و سان خۆسێخی مەكسیكی، میلانی ئیتاڵی، لێڤەرپوولی ئینگلیزی و دواجاریش بەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانی یاری دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م