چی لەسەر خوانی نیوەڕۆی ترەمپ و كیم بوو

:: AM:11:27:12/06/2018 ‌

لەمڕۆ سەرلەبەیانییەوە كۆبوونەوە مێژوویییەكانی هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و كۆریای باكور دەستی پێ كردووە و بە هەزاران رۆژنامەنووس و هەواڵنێریش لە نزیكەوە دەیانەوێت بە وردی هەموو رووداوێكی پێوەندیدار بگوازنەوە.

كار گەیشتووەتە ئەوەی ئەو جۆرە چێشت و شیرینییەی لەسەر خوانی ئەم دوو سەرۆكە دانراوە ببێتە جێی سەرنجی میدیاكاران. دەگوترێت خواردنی نیوەڕۆ تێكەڵاوییەك بووە لە چێشتە رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتییەكان.

بەرخۆری خوانەكە بریتی بوو لە كۆكتێلی رۆبیان كە لەگەڵ زەڵاتەی ئاڤۆكادۆ خورا. هاوكات زەڵاتەی رووەكێكی سەوز لەگەڵ  هەشتپێ لەسەر خوانەكە دانرابوو.

چێشتە سەرەكییەكە بریتی بوو لە كەبابی پەراستووی تێكەڵاو بە پەتاتە و برۆكلی، لەگەڵ گۆشتی بەراز و برنجەسۆر لەسەر شێوازی كۆریا، هاوكات ماسی برژاو و توور و كۆمەڵێك سەوزەش خوانەكەیان رازاندبووەوە.

بۆ دێسێر و شیرینی دوای ژەم شۆكۆلاتەی تاڵ، ئایسكرێم و چەند جۆر شیرینییەكی تر دانرابوون.

كۆبوونەوەی مێژوویی كیم  جۆنگ و ترەمپ سەعات نۆی بەیانی بەكاتی سەنگاپوورە دەستی پێ كرد و بە یەكەم كۆبوونەوەی سەرۆكانی دوو وڵات لە دوای 65 ساڵ هەژمار دەكرێت.

سەرچاوە/VOA




وشە - سلێمان تاشان