به‌رده‌وام شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان هاوسه‌راندا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان له پێش بۆنه جه‌ژنه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن، لای هه‌ندێك كه‌س ته‌نانه‌ت بۆنه نییه پێشتر شه‌ڕێك له نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا ڕووی نه‌دابێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆنه‌كه له خۆشییه‌وه بۆ خه‌م و بێ ئومێدی بگۆڕێت.
نه‌وال زه‌هرانی پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، باسی له هه‌ندێك له‌و هۆكارانه كرد كه ده‌بنه هۆی كێشه له نێوان هاوسه‌راندا، به تایبه‌ت له پێش بۆنه‌كان.
هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
_ هه‌ندێك ژن له كاتی چوونیان بۆ بۆنه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن به جوانترین و ڕازاوه‌ترین شێوه ده‌ركه‌ون، ئه‌مه‌ش دوودڵیان ده‌كات وای لێ دێت ته‌واوی ژووره‌كه‌ی سه‌راوژێر بكات و خۆی به ڕازاندنه‌وه خه‌ریك بكات و قسه‌ی نه‌گونجاو بكات، ئه‌مه‌ش شه‌ڕی له دوا دێت و ناخۆشی ده‌خاته نێوان خۆی و مێرده‌كه‌یه‌وه.
_ كه ده‌چنه بۆنه‌یه‌ك، بێگومان گرنگی به خۆڕازاندنه‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كامێكیان زیاد له پێویست خۆی بۆ دوودڵ كرد و به خۆجوانكردنه‌وه خه‌ریك بوو، بێگومان لایه‌نه‌كه‌ی تر یره ده‌كات و دڵی لێ پیس ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه چوونه ده‌ره‌وه‌كان به نۆرماڵی وه‌رگیرێن و خۆتانی بۆ سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن.
_ له‌وانه‌شه له‌و كاته‌ی ئێوه خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنن، منداڵه‌كان پێویستیان پێتان بێت، كه ئێوه‌ش ناچن به‌لایاندا، ئه‌وان ئاژاوه بنێنه‌وه، ده‌نگه ده‌نگ بكه‌ن و شت بشكێنن، ئه‌مه‌ش واتان لێ ده‌كات ده‌مارگیر و تووڕه بن، هه‌ر كه‌سه و لایه‌نه‌كه‌ی به‌رانبه‌ری تۆمه‌تبار بكات.
له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش پێویسته ژن و مێرد گیانی لێبورده، هاوكاری و ڕێزگرتن له نێوانیاندا به باشی بهێڵنه‌وه و سنوورێك بۆ هه‌موو شته‌كانیان دابنێن، چونكه دڵخۆشبوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌زار هێنده‌ی بۆنه‌كه گرنگتره.