كۆمپانیای LG كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ساڵانه به‌رهه‌می نوێ و خاوه‌ن كوالێتی باش ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیش نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه فرۆشێكی زۆری هه‌بوو ئه‌مه‌یش وای كرد LG بێته‌وه ناو ركابه‌ری جیهانی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای LG ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای LG بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Q Stylus plus" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به‌یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی و پڕ فرۆشه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3300 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 310 هێرتز، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.20 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.