گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "چۆپی فه‌تاح" وێنه‌یه‌كی چه‌ند پارچه قوماشێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕاى گه‌یاند، ماڕكه‌یه‌كی قوماشی جلی كوردی دێنێته كوردستان و لقی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
چۆپی فه‌تاح، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی چه‌ند پارچه قوماشێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه ڕاى گه‌یاندووه، ماڕكه‌یه‌كی قوماشی جلی كوردی دێنێته كوردستان. ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و كاره ده‌كات و پێشتر ته‌نیا كاری ڕاگه‌یاندن و هونه‌ری كردووه.
چۆپی فه‌تاح هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد له 16ى ئۆكتۆبه‌ر بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه بازرگانێكی شاری هه‌ولێر كرد به ناوی (چه‌تۆ)، ئه‌و كوڕی بازرگانێكی ناوداری ئه‌و شاره‌یه به ناوی (فه‌دۆ مه‌خمووری).
چۆپی پێشتریش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی شاری كه‌ركووك كردبوو، به‌ڵام به‌بێ ده‌نگی جیا بوونه‌وه.
چۆپی فه‌تاح له ساڵی ١٩٨٣ له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا بووه، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی جێ هێشتووه، له وڵاتی ھۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێ ده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گرووپێكی كۆڕاڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا، كه زیاتر له ٢٠ منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕوگاڵی موزیك و گۆرانیگوتن ده‌بێت.
له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا ده‌چێته قوتابخانه‌ی ده‌نگ له هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه شاره‌زایی له‌و بواره‌دا په‌یدا بكات، له‌وێ زیاتر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت، كه تۆنه‌كانی پاك بكاته‌وه و هه‌ندێك له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و زانسته فێر بێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ساڵێك وانه‌ى میوزیك (كیبۆڕد) ده‌خوێنێ.
له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵیدا به ڕێی جه‌واد میرانه‌وه، كه سترانبێژێكی كوردستانی باكووره له‌گه‌ڵ كۆما به‌رخۆدان ئاشنا ده‌بێ و دواییش ده‌چێته ئهكادیمێی كوردی له ئه‌ڵمانیا و هه‌ر له‌وێش به مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د ئاشنا ده‌بێت و یارمه‌تی زۆر ده‌درێت تا ده‌چێتهMedya TV بۆ یه‌كه‌مجار له پڕۆگرامی شانشین به‌شداری ده‌كات كه به‌رزان شاسوار پێشكه‌شی ده‌كرد.