خانمه گۆرانیبێژى ناوداری پۆپی كوردی "هێڵی ڵۆڤ" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی له ئارێشگاكه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه و وێنه‌كان و جله‌كانی بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و به شێكى زۆر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن نه‌ده‌بوو به‌م ڕه‌مه‌زانه ئه‌و جۆره وێنه‌یه بڵاو بكاته‌وه.
یه‌كه‌مجاره هێلی لۆڤ وێنه‌ی ورووژێنه‌ری تایبه‌ت بڵاو بكاته‌وه، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین بڕاند بۆ ڕێكلام پێشكه‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كرابوون و ڕه‌تی كردبووه‌وه، به‌ڵام چونكه پڕۆژه‌ی ئه‌م ئارێشگه‌یه هى خۆیه‌تی، ئه‌مڕۆ دوای چوار سێ مانگ له كردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چه‌ند وێنه ڕیكلامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هێلین عه‌بدوڵا ناسراو به هێلی له‌ڤ له‌دایكبووی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٨ له ورمێ، كچه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ر و ئه‌كته‌ری ناوداری كورده، به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی ئینگلیزیین، له ساڵی ٢٠١٣ به‌هۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، له ساڵی ٢٠١٤ له فیلمی (Mardan) ده‌ركه‌وت، هێلین ئێسته له لۆس ئانجلوس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌نته‌رێكی جوانكاری تایبه‌ت به خانمانی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.