بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ئاگەدارییەك بۆ نەخۆشخانەكان بڵاو دەكاتەوە و داوای دابینكردنی دەرمانی پێویست بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و رێكخستنی كارەكان تیایاندا دەكات.
ئەمڕۆ سێشەم 12ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر بۆ نەخۆخشانەكان ڕەوانە كراوە تیایدا هاتووە، ئاگەدارتان دەكەینەوە كە پاپەندی ئەو ڕێنوێنییانە بن بەوەی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستی بۆ ماوەی جەژن دابین بكرێت و ئامادەبوونی پزیشك و كارمەندی ئێشگر و تەندروستی لەكاتی دەوامدا رێك بخرێت.
لە بەشێكی ئاگەدارییەكەدا هاتووە، هەروەها هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندنەكان تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە دەبێت و ڕۆژانە فۆڕمی تایبەت بە ئامارانە ڕەوانە بكرێت، هەروەها ئامادەیی باشی ئەمبۆڵانسەكان و دابینكردنی گاز و بەنزین هەبێت.
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی تەندروستی هەولێر هاتووە، هێلەكانی پێوەندی بەرپرسانی نەخۆشخانەكان وەڵام بدرێتەوە و ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی 24 سەعات ئامادە بكرێت و لە هەشتی بەیانی تاوەكو هەشتی شەو دوامی پشوو ڕەوانە بكرێت.
لە كاتی بۆنە و جەژنەكان لە هەرێمی كوردستان بەهۆی هاتنی گەشتیارێكی زۆر ئامادەكاری پێشوەختە دەكرێت.