میلان ئامادەیە گۆڵپارێزەكەی بە یاریزانیك بگۆڕێتەوە

:: AM:10:42:13/06/2018 ‌

یانەی میلانی ئیتاڵی نیازی هەیە دەستەوارەیەك بخاتە بەردەم بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەویش پێشكەشكردنی گۆڵپارێزە لاوەكەیەتی جیانلویجی دۆرنارۆما بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا هێرشبەرێكی ئەو یانەیە وەربگرێ.

رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی میلان لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی و یانەی چێڵسی بباتە ریزی یانەكەیەوە، بۆ رازیكردنی یانەكەش ئامادەیی خۆی پێشانداوە دۆنارۆما بكاتە قوربانی.

یانەی میلان ماوەیەك پێش ئێستا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ پیپی رینای ئیسپانی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئیمزا كرد، لەبەر ئەمە پێیوایە ئێستا دەتوانێ دەستبەرداری دۆنارۆما بێت.

لەبەرامبەریشدا یانەی چێڵسیش خوازیارە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی دۆنارۆما بەدەست بێنێ دوای ئەوەی گۆڵپارێزە بەلجیكییەكەی تیبۆ كۆرتوا رەتی كردبووەوە گرێبەستەكەی لەگەڵیاندا نوێ بكاتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م